له كۆڕنیشی زاخۆ
دارخورمایه‌ک كرایه ئینته‌رنێت و کێشەی په‌یوه‌ندیكردنى بۆ گه‌شتیاران چاره‌سه‌ر كرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
کێشەی ئینتەرنێت لە کۆرنیشەکەی پردی دەلال چارەسەرکرا و بێ بەرامبەر ئینتەرنێت دەدرێت گەشتیاران.
بەهۆی زۆری گەشتیاران و دروستبوونی قەرەباڵغى لە کۆرنیشەکەى زاخۆ، بەردەوام کێشەی ئینتەرنێت هەبوو، گەشتوگوزاریش بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئینتەرنێت بورجێکی بەهێزکردنی هێڵی ئینتەرنێتیان لەوێ دانا و ئینتەرنێتیش بەخوڕایی دەبێت بۆ گەشتیاران.
بێوار سندی، بەرێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری زاخۆ بە 964 وت، پێشتر بەهۆی قەرەباڵغی و ژمارەی زۆری گەشتیارانەوە بەردەوام کێشەی ئینتەرنێت هەبوو، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاكه کێشەکە چارەسەر كرا.
وتیشی “ئه‌و بورجه‌ى داندراوه لە سەر شێوازی دارخورما دروستكراوه، بۆ ئەوەی هیچ سیمایه‌کی نەگونجاو له‌سه‌ر کۆرنیشەکە دروست نه‌كات”.
کێشەى گه‌شتیاران بۆ ئینته‌رنێت به‌ته‌نیا چاره‌سه‌ر نه‌ركا به‌ڵكو به بێ بەرامبەریش ئینتەرنێت به‌كارده‌هێنن.
کۆرنیشی زاخۆ لە مانگی 10 ساڵی 2021 دروستکراوه، دواى ئه‌مه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گەشتیارانى ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق به‌لێشاو رووى تێده‌كه‌ن، هەندێجار بەهۆی قەرەباڵغی شوێنه‌كه کێشە بۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت دروست دەبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن