پۆستەری فیلمەکە.
ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه له هه‌ولێر
بڕۆن بێ به‌رامبه‌ر سەیری (كفن) بکەن به‌ڵام منداڵه‌كانتان مه‌به‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر فیلمی سینه‌مایی (كفن) نمایشێكی تایبه‌تى بۆ ده‌كرێت و له ئێستاشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر به خێزانه‌كان ده‌ڵێت، تكایه منداڵه‌كانتان مه‌هێنن بۆ سه‌یركردنى ئه‌م فیلمه.
فیلمه‌كه، چه‌ندین رووداوى ترسناكى تێدایه و بیرۆكه‌كه‌ش باس له دیارده‌یه‌كى كۆنى كورده‌وارى ده‌كات، كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مى هێناوه‌و سروشت عه‌به‌ڕه‌شیش ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یه‌تى.
شاخه‌وان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر به 964ـى وت، تاوه‌كو ئێستا ئه‌م فیلمه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌بێ به‌رامبه‌ر سه‌یر نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان بۆ هاوڵاتیانى هه‌ولێر كردووه كه به‌بێ به‌رامبه‌ر ئاماده‌ى نمایشكردنى فیلمه‌كه بن.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى فیلمه‌كه چه‌ندین رووداوى ترسناكی تێدایه، داوا له خێزانه‌كان ده‌كه‌ین منداڵه‌كانیان نه‌هێنن بۆ هۆڵى نمایشكردن و سه‌یركردنى فیلمه‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌م فلمه یه‌كێكه له فلمه سینه‌ماییه سه‌ركه‌وتووه‌كان و كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ى جوانى سینمایی له سلێمانى رۆڵیان تێدا بینیوه.
بڕیاره ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه 19.2.2025 له هۆڵى ژماره 12 ـى ئیمپایه‌ر سینه‌ماى فاملى مۆڵى هه‌ولێر نمایش بكرێت.
نمایشكردنى فیلمى كفن، له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى وه‌رزه چالاكییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێره، كه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك فیلمى جۆراوجۆر (كوردى و بیانى) به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیان نمایش ده‌كات و له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێره‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت.