منداڵى ته‌مه‌ن 4 رۆژه له‌ناو توشبووه‌كانه
له سلێمانى تووشبوونى منداڵان به شێرپه‌نجه رووى له كه‌می كردووه
964+
دیلان محەمەد جەزا
نەخۆشخانەی هیوا، له‌سلێمانى ئامارەکانی ساڵی 2024 ـى تایه‌بت به شێرپه‌نجه‌ى منداڵان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت کە ژماره‌ى تووشبوان بەرەو کەمبوونه‌وه چووه.
ئاماره‌كان لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵاندا راگه‌یندرا كه دوێنى شه‌ممه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان ئه‌م یاده كرایه‌وه.
د. زەردەشت بەکر، پسپۆری نەخۆشیەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان بە 964 وت، لە ساڵی 2024 دا ئامارەکانی توشبونی منداڵان بە شێرپەنجە رووی لە کەمی کردوە.
وتیشی “شێرپەنجەی خوێن لەناو منداڵاندا بە پلەی یەکه‌م دێت و 25% منداڵان ئەو جۆرەی شێرپەنجەیان هەیە”.
له‌ناو ئه‌و منداڵانه‌ى تووشبووى شێرپه‌نجه‌ن هه‌یان ته‌مه‌نى ته‌نیا چوار رۆژه.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى تووشبوانیش ئاماژه‌ى به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سنوورى سلێمانى كرد بۆ شوێنى خۆیان به‌تایبه‌تیش باس له‌و ئوارانه ده‌كات كه پێشتر له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له انوچه‌كانى عێراق روویان له سلێمانى كردبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن