دیمهنێگه كاتى لێدانى یهكێك له بیرهكان له قهزاى ههریر ... وێنه: ئاوى دهوربهرى ههولێر
ئاستى ئاوى ژێرزەوى دابەزیوە
لە دەورووبەرى هەولێر پێشبینى هاوینێکى پڕکێشە دەکرێت بۆ ئاوى خواردنەوە
964+
وریا فەتاح
بەهۆى کەمى بارانبارین و دابەزینى ئاستى ئاوى ژێر زەوى، بەڕێوەبەرى ئاوى دەرووروبەرى هەولێر، پێشبینى هاوینێکى پڕکێشە دەکات لەرووى دابینکردنى ئاوى خواردنەوەى ماڵان.
سەرەڕاى ئەوەى زستانى رابردوو رێژەى بارانبارین زۆر بوو، بەڵام لە 2024دا، 27 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشکبوون.
بەوتەى رێزان سهعدی، بهڕێوهبهرى ئاوى دهوروبهرى ههولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، ساڵى پار بەهۆى بارانى زۆر دابەزینى ئاستى ئاستى ئاوى ژێر زەى راگیرا، بەڵام ئەمساڵ بارانى کەم باریوە و چاوەڕێى وشکبوونى 20 بیر دەکەین”.
ساڵى 2024 لە دەورووبەرى هەولێر 27 بیر وشک بوون
دەورووبەرى هەولێر سنوورى هەریەک لە قەزاکانى، مەخمور، قوشتەپە، خەبات، شەقڵاوە، هەریر و پیرمان، دەگرێتەوە و 1650 بیرى ئاویان هەیە.
وەک ئەوەى رێزان سەعید بۆ 964 ئاشکراى دەکات، گۆڕانکارى کەشوهەوا بە تەواوەتى لەسەر ئاوى ژێر زەوى هەولێر رەنگیداوەتەوە، چونکە ئەگەر جاران بیرێک لە 200 بۆ 300 مەتر هەڵکەنرابێت و گەشتبێتە ئاو، ئەوا لە ساڵى 2024 کەمترین قوڵى 450 مەتر بووە تەنانەت لە قوشتەپە کەمترین قوڵى 650 مەتر بووە.
بەڕێوەبەرى ئاوى دەورووبەرى هەولێر، پێشبینى دەکات هاوینى ئەمساڵ پڕکێشە بێت لەرووى دابینکردنى ئاوى خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان بەتایبەت لەو شوێنانەى پشت بە ئاوى ژێرزەوى دەبەستن.
سەرەڕاى ئەوەى لە ئێستادا ئاستى ئاوى هەولێر و دەورووبەرى دابەزیووە بۆ 450 تا 750 مەتر، بەڵام بە تەواو بوونى پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو جگە لە چارەسەر بوونى کێشەى کەمئاوى شارەکە، فریاى بیرەکانیش دەکەوێت و بە وتەى ئارى ئەحمەد، بەرێوەبەرى گشتى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم 1350 بیر رادەگرن.