گرافیک؛ 964+
چاوه‌ڕێی ریسایكلینه‌كه‌ى سۆران ده‌كه‌ن
زۆربه‌ى گوند و گه‌ڕه‌كه‌كانى سه‌نته‌رى سیدەکان لە زبڵ و خاشاک پاککرانەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك به‌ڕێوه‌چوو، زۆربه‌ى گونده‌كان و ته‌واوى گه‌ڕه‌كه‌كانى ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى گرته‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیپێكردووه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى كۆمیانیاى هیزڵ ئه‌نجامدراوه.
مەهدی حەمەدەمین بەرپرسی بنکەی ئه‌م كۆمپانیایه له سیدەکان به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌كه‌یان قۆناغ به قۆناغ ده‌ستپێكرد و چه‌ند گوندێكی كه‌م ماون، ئه‌ویش به‌هۆى خراپی رێگاكان یاخود بارى ئه‌منى سنووره‌كانیان نه‌تواندراوه پاكبكرێنه‌وه.
له سنوورى سیده‌كان 130 گوند له‌سنووره‌كه‌یدا هه‌یه.
وتیشی “هه‌موو زبڵ و پاشماوه‌كان له شوێنێك كۆده‌كه‌ینه‌وه و مانگانه‌ش دوو تاوه‌كو سێ جار له‌رێگه‌ى شۆفڵه‌وه ته‌واوى پاشماوه‌كان ژێرخاك ده‌خه‌ین”.
ئه‌وان، چاوه‌ڕوانى درستكردنى ریسایكلینه‌كه‌ى ئیداره‌ى سۆران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ و رۆژانه پاشماوه‌كان بۆ ئه‌وێ بگوزانه‌وه و چیدی زبڵ و پاشماوه‌كان له ژێر خاكدا دانه‌پۆشن.
نه‌خشه‌ى كارى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایه له قه‌زاى سیده‌كان، لە بازگەی سەری بەرد ده‌ستپێده‌كات تاوه‌کو دەشتی بەرازگر، له دەشتی هێرت و دۆڵی زەرزێ و گەلی لێتانیش تاوه‌كو ده‌گاته دوایین خاڵ كه بازگه‌ى پێشمه‌رگه‌ى لێیه.
به‌رپرسی كۆمپانیاكه له سیده‌كان، داتا‌و ژماره‌ى ئه‌و رێژه كۆكراوه‌ى زبڵ و خاشاك نازانێت كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئامێر و ئۆتۆمبێله گه‌ڵابانه‌ى هه‌یانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك به‌كارى ده‌هێنن، رۆژانه لانیكه‌م 30 تۆن كۆده‌كه‌نه‌وه.