مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

دوای ئەوەی دوێنێ شەو بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی شوبات، دووبارە مەرزەکە کرایەوە.

داخستنی مەرزەکە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە بوو لە دیوی وڵاتی ئێرانەوە، کە رێگەی لە هاتوچۆ گرتبوو.

سیروان حسێن، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی964ی راگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای راماڵینی بەفرەکە مەرزەکە کراوەتەوە.

دەشڵێت: ئێستا گەشتیاران و بازرگانان دەتوانن هاتوچۆی پێدابکەن.