عێراق وەزعى باش نییە
دانیمارک بۆ سێیەم ساڵى لەسەریەک شەفافترین وڵاتى دنیایە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە بەراورد بە ساڵانى پێشتر عێراق لەرووى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى بەرەوپێشچووە، بەڵام هێشتا لە پلەکانى خوارەوەیەى لەڕووى شەفافییەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتى کە بۆ ساڵى 2024 بڵاوى کردووەتەوە، دانیمارک بۆ سێیەم ساڵى لەسەریەک شەفافترین وڵاتى دنیایە و 90 خاڵى کۆکردووەتەوە، فلەنداش بۆ سێیەم ساڵى لەسەریەک لەپلەى دووەمە و بەهەمانشێوە 88 خاڵى کۆکردووەتەوە، لە پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەمیش هەریەک لە سەنگافورە و نیوزلەندا و لۆکسمبۆرگ دەبینرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەرووى شەفافییەتەوە لە پلەى 140ـى وڵاتانى دنیا دەبینرێت و 26 خاڵى هەیە، ساڵى پار لە پلەى 157 بووە و 23 خاڵى کۆکردبووەوە، ئەوەش لە کۆى 180 وڵات کە لە ریزبەندییەکەدان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هەریەکە لە وڵاتانی باشورى سودان، سۆماڵ، فەنزوێلا، سوریا، یەمەن، لە کۆتایی ریزبەندییەکەدان و گەندەڵترین وڵاتانی جیهانن.