بەراتى هى ئێزدییەکانە

ئەمشەو شەوى بەراتە شەوى خۆشى و خەڵاتە

964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

ئەمشەو شەوى بەراتە، لە سلێمانى منداڵان کۆدەبنەوە شیرینى و چوکلێت و پارە وەردەگرن.

محەمەد مەردان، سەرۆکى کۆمەڵەى کەلەپوورى کورد، لەبارەى شەوى بەراتەوە قسەى بۆ 964 کرد و باسى لەوەکرد، بەرات یەعنى موچە یان بەخشین، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 7500 ساڵ لەمەوبەر و بۆ سەردەمى میترانییەکان.

بە وتەى محەمەد مەردان، سلێمانى لە دروستبوونییەوە شارێکى خۆکردى کوردى بووە، بۆیە کوردى شوێنەکانى دیکە لە سلێمانى کۆبوونەتەوە و دابونەریتى خۆیان بۆ شارەکە هێناوە، بەراتیش یەکێک لەو شتانە بووە.

بەرات لە بنەمادا ناوێکى ئێزدییە و ئەوان له‌ خوڵ “گڵ”ـى ناو په‌رستگاى لالش و ئاوى “كانى سپی” ناو لالش و ماست،  ئەم سێ ماده‌یەش‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وێن و تێكه‌ڵ ده‌كرێن و بەراتى لێ دروست دەکرێت کە لەشێوەى هەڵماتێکى خڕە و لاى ئێزدییەکان پیرۆزە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پیرەمێردی شاعیر لە بەراتدا دەردەکەوێتەوە

پیرەمێردی شاعیر لە بەراتدا دەردەکەوێتەوە