حەمە ستار لە باکستەیجەوە چەند نهێنییەکی ئاشکرا کرد
مونافەسەی کەس ناکات و حەزی لە شەڕە مریشک نییە
964+
ژووری هەواڵ
حەمە ستار 45 خولەک دواکەوتووە بۆ بەرنامە و دەشڵێت، بێ مەوعید نیم و لە کاتی خۆی ئامادە دەبم.
لە نۆ کۆمێنت و پرسیارەکانی چاوان رزگاری بوو، بەڵام لە باکستەیج دووبارە کەوتەوە داوەکە و ئەمجارەیان بەبێ گۆرانی نەیانهێشت حەمە ستار دەربچێت و لە بری یەکێک دوو گۆرانیشیان پێ وت، لە هەمووی سەیرتر دەرکەوت لە ماڵەوە بە خێزانی دەنگخۆشن و بە دایکی و باوکی و نۆ براکەیەوە کۆرسێکی هونەرین.
هەرچی هێنامان و بردمان وتی لەگەڵ هیچ کەسێک کێشەم نییە و بە بەند وەڵامی کەس نادەمەوە و هونەر شەڕە مریشک نییە، هەموو بابەتەکەش سەرچاوەکەی سۆشیال میدیایە و دەڵێن حەمە ستار بە بەند وەڵامی کەسایەتیەکی هونەری داوەتەوە.