دیمەنێك لە ئاوارەبوونی ئێزدییەكان لە 2014 _ فۆتۆ: ئاژانسەكان
لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە
“یاسای لێبوردنی گشتی تاوانبارانی رفاندن و دیلکردنی ژنانی ئێزدی ناگرێتەوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکی سەنتەری نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەری نێودەوڵەتی، دادوەر عەلی حسێن جەفات، رایگەیاند، “یاسای لێبوردنی گشتی تاوانبارانی رفاندن و دیلکردنی ژنانی ئێزدی ناگرێتەوە”.
راگەیاندنی سەنتەری نیشتمانی بۆ هاریكاری دادوەری لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 بڵاویكردەوە، دادوەر عەلی حسێن جەفات، سەرۆکی سەنتەری نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەری نێودەوڵەتی، دوێنێ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری رزگاربووان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەراب ئەلیاس بەرەکات ئەنجام دا و كۆبوونەوەكە لە باڵەخانەی سەنتەری نیشتمانی هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
ئهوانهى تاوهكو ئێستا به فهرمى دانیان به جینۆسایدكردنى ئێزدییهكان ناوه
ئەوەش باسكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا دادوەر عەلی حسێن جەفات دووپاتی کردەوە، ئەنجامدەرانی تاوانەکانی رفاندن و دیلکردنی ژنانی ئێزدی، یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ی ساڵی 2016 نایانگرێتەوە و نەخراونەتە ناو یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ی ساڵی 2016، بەتایبەتی دوایین هەموارکردن کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە 1/21/2025 پەسەندکرا، بە تایبەتتریش لە ماددەی (9/یەکەم)ی یاسای رزگاربووانی ئێزدی ژمارە (8)ی 2021 کە (ئەنجامدەرانی تاوان و رفاندن و دیلکردنی ژنانی ئێزدی هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نایانگرێتەوە).
“لای خۆیەوە سەراب ئەلیاس سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و تێپەڕاندنی سەختییەکان بە مەبەستی بەڵگەنامەکردنی تاوانە ترسناکەکانی دژی ژنانی ئێزدی ئەنجامدراوە”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
هەر لە راگەیاندراوەكەی سەنتەری نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەری نێودەوڵەتی باسی ئەوە كراوە، دیدارێکی دیكە لەگەڵ ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە گرنگی و پشتیوانی لە پرسی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە دەكەن، ئەنجامدرا و تێیدا پرسی رزگاربووان کە لە ساڵی 2014دا تووشی تاوانی دیلبوون و دەستدرێژی سێکسی بوون لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی داع*ش*ەوە تاوتوێ کرا.
مینحهى مانگى یەک بهسهر رزگاربووانى ئێزدی دابهش دهكرێت
ئێزدی
خۆی ئامادە نییە
کەسێک لە فەرەنسا بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان دادگایی دەکرێ
خواردنێکی تایبەت ئامادەدەکەن
ئەمڕۆ جهژنی ''خدر ئلیاس''ی کوردانی ئێزدییە
"یەکێک بوو لە پێشەنگانی ئایینەکە"
کەسایەتییەکی باڵای ئایینی ئێزدییەکان لە تەمەنی 95 ساڵی کۆچی دوایی کرد
داوای بەهاناوەچوونیان دەکرێت