نرخی نەوت کەمێک دابەزی
نزیکەی 77 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک دابەزی
964+
شۆڕش قادری
ئەگەرچی چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و نرخی هەر بەمیلێک لەخوار 77 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 70 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ بەڕێژەى 0.30٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.33٪ دابەزیوە.
لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە رووی لە دابەزین کردەوە.