بێ زیان بووە
به‌م به‌یانییه بنارى قه‌ندیل بۆردومان كرا
964+
فەرهاد حەسەن
به‌رەبه‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 12.2.2025 چه‌ند جارێك بنارى قه‌ندیل له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كراوه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانیی بنارى قه‌ندیل بۆردومانكردنى بناره‌كه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و رایگەیاند چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگی بۆردومانه‌كان بیستراوه.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى بۆردومان كراوه نزیك لۆفه‌كانى كورته‌كه به به‌رى سنوورى پشده‌ره‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانى نه‌زاندراون”.
لای خۆیه‌وه نه‌هرۆ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه، به‌هۆى بۆردمانه‌كه‌وه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و شوێنه‌ى بۆردومان كراوه شاخه‌كانى نزیك كورته‌ك بووه.
وتیشی، “له ماوه‌ى 12 كاتژمێری رابردوودا ئەوە دووەمجارە سنووره‌كه‌مان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بۆردومان دەکرێت، ئێواره‌ى دوێنێش نزیك گوندى ئێزێ بۆردومان كرابوو”.
بەپێی پاشخانی بۆردومان و هێزشەكانی پێشووی ناوچەكە، پێدەچێت فڕۆكەی جەنگیی توركیابن ناوچەكەیان بۆردومان كردبێت.