لە 24 کاتژمێری رابردوو زۆرترین باران لە دێرەلوک باریوە
964+
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین بارانبارین لە ناحیەی دێرەلوک بووە.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کوردستان بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری رابردووی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان بێت، زۆرترین بارانبارین لە ناحیەی دێرەلوک بووە لە سنووری پارێزگای دهۆک کە 64 ملیمهتر بارانی لێباریوە.
هەر لە دهۆک، لە چەند قەزا و ناحیەیەک 40 ملیمهتر باران باریوە، بە گشتیش زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە.
لە هەولێر، زۆرترین بارانبارین لە قەزای مێرگەسۆر بووە کە 45 ملیمهتر بووە، لە سەنتەری شاریش تەنیا 4.5 ملیم بارانباریوە.
لە سلێمانی، لە سەنتەری شارەکە 13.8 ملیمهتر باران باریوە و یاخسەمەریش زۆرترین رێژەی باران بارینی لێ تۆمارکراوە کە 29.1 ملیمهتر بووە.
هەرچی پارێزگای کەروکوک و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانە بەو شێوە باران باریوە، لە کەرکوک 0.8 ملیمهتر بارانباریوە، پارێزگای هەڵەبجەش لە ناحیەی بیارە زۆرترین باران باریوە کە 14.8 ملیمهتر بوو، کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانیش 1.8 ملیمهتر بارانباریوە
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆش 8ی شوبات، باران بارین باردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.