"هاوکاری پێشکەش دەکەین"

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بیرۆکەی لە فەرمانبەرەکانی دەوێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بۆ دەرخستنی توانای فەرمانبەران و هاندانییان بۆ کار و پڕۆژە، دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەرگای خۆی بۆ گشت فەرمانبەرانی دەستەکەی کردەوە، هەر پڕۆژەیەکیان هەیە پێشکەشی بکەن، وە کەسانی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون بانگهێشتی دەستە بکرێن و باس لە چیڕۆکی سەرکەوتنیان بکەن بەمەبەستی سوود لێوەرگرتنیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025، لە دیوانی دەستەکە، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە بەشداری راوێژکاران و سەرۆکی فەرمانگەکان و گشت فەرمانبەرانی دەستە، پڕۆژەی هۆشیاریی و باشترکردنی بەردەوامی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، گرنگیدان بە دڵنیایی جۆری لە دامودەزگاکانی حکومەت دەرئەنجامەکەی بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی و متمانەی فەرمانبەران و هاووڵاتیانە بە خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان، وە زیادبوونی متمانەی نێودەوڵەتی بە دامەزراوەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان.

دواتر، سەرۆکی دەستەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئامادەن بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لە گشت روویەکەوە بۆ هەر فەرمانبەرێک، خاوەن بەرنامە و پڕۆژەی جوان و پێشکەوتوو بێت کە خزمەت بێت بە بەرژەوەندی گشتی دەستەکەیان.

رێنمایی نوێ بۆ خوێندکارانی ناوچەکە کوردستانیەکانی دەر...

رێنمایی نوێ بۆ خوێندکارانی ناوچەکە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەرچوو

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: با حکومەتی عێراق بێدەنگ ن...

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: با حکومەتی عێراق بێدەنگ نەبێت