مەزادخانەی دارەسوتاوەکەی سلێمانی _ وێنە :964
لەسەر بودجەی کارەبا
تۆڕی کارەبای دارە سووتاوەکەی سلێمانی رێک دەخرێتەوە
ئەحمەد مستەفا
لە ناوبازاڕی سلێمانی پڕۆژەیەكی كارهبا به بڕی زیاتر له 200 ملیۆن دینار جێبهجێ دهكرێت، بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كارهبای سلێمانی لە رێگە ئەندازیار و کارمەندەکانی سەرپەرشتی دەکات.
ئەو بڕە پارەیە، لهسهر بودجه و داهاتی 8%ی كارهبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژهكه دوو بەشە، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ی وت، بەشی یەكەم بریتییه دەبێ له گۆڕینی محاویلەی 1000 كەی ڤی ئەی، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە پشت قایمقامیەتی سلێمانی.
دووەم بەشی پڕۆژەکە، بریتیی دەبێ لە چاكسازیی كردن و رێكخستنهوهی تۆڕی كارەبای بازاڕی دارەسووتاوەكە، لەسەر فیدەری 303 ـی یارمەتیدەری وێستگەی ناوەندی شار و تیمەکان کاری تێدا دەکەن.
بودجهی تەواوی پڕۆژهكه، بریتیی دەبێ لە، 201 ملیۆن و 41 هەزار دینار، وە لە ماوەی 65 رۆژدا تەواو دەکرێت.