دوو كه‌سیش بریندارن
له نزیك تونێلى زاخۆ وه‌رگه‌ڕا و كامێرایه‌كی تیژڕه‌وى تێكوپێك دا
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
له نزیك تونێلى زاخۆ ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه كامێرایه‌كی تیژڕه‌وى تێكوپێك دا و دوو كه‌سیش بریندار بوون.
رووداوه‌كه ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 کاتژمێر 02:00 دوای نیوەڕۆ لەسەر جادەی دهۆک بۆ زاخۆ نزیک تونێل روویدا و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى وه‌رگه‌ڕاوه له جۆرى هۆنداى سه‌نتافییه.
یه‌كێك له برینداره‌كان شۆفێرەکەیە و دووه‌میشیان سەرنشینێكه.
عەقید بێکەس عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناوشار بە 964 راگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كه کۆنتروڵی له‌ده‌ستتداوه و دواى وه‌رگه‌ڕانى سووتاوه .
وتیشی “كامێراكه سه‌ر به كۆمپانیایه‌كه و كۆمپانیاكه بڕیار ده‌دات كه به شۆفێره‌كه بكڕێته‌وه یاخود لێی خۆشبێت”.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆش بە 964 وت، بریندەرەکان گەیندراونەتە فریاکەوتنی زاخۆ ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندروستیان جێگیرە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن