دیمەنێکی کاتی بەسەرکردنەوەی شوێنکارێک لەلایەن لیژنەکەوە... وێنە؛ چاودێری بازرگانی هەولێر.
"رۆژ نییه چه‌ند كه‌سێك سزا نه‌درێن"
له هه‌ولێر چاودێری وردى شوێنكاره‌كان ده‌كرێت بۆ هه‌ڵواسینى نرخ
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى چاودێری بازرگانى به‌رده‌وام شوێنكاره‌كانى ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و چاودێری نرخى پێداویستییه‌كان و هه‌ڵواسینى نرخه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریش ده‌ڵێت، رۆژ نییه چه‌ند كه‌سێك سزا نه‌درێن.
هۆگر عه‌لی، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوه لەگەل پۆلیسی شارەوانی بە مەبەستی گەڕان و پشکنین و رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی کاڵاکان لە شاری هەولێر.
وتیشی “چاودێری به‌رده‌واممان له‌رێگه‌ى ئه‌م لیژنه‌یه‌وه بۆ نرخه‌كانه و به شوێنكاره‌كانیش راگه‌یندراوه كه پێویسته نرخى هه‌موو كاڵا و پێداویستییه‌كانیان هه‌ڵبواسن”.
لیژنه‌كه به ته‌نیا سزاى سه‌رپێچیكاره‌كان نادات، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى كه پابه‌ندى رێنماییه‌كانن ده‌ستخۆشی و سوپاسیان پێشكه‌ش ده‌كات، هۆگر عه‌لى ده‌ڵێت “سزامان بۆ گرانكردنى نرخ و هه‌ڵنه‌واسینى نرخه‌كان ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌مجار سزاى پێبژاردنیان بۆ ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام پابه‌ند نه‌بوون ناچارین ئه‌و شوێنانه دابخه‌ین”.