دیمهنێكى ئه‌و شوێنه‌ى گڵه‌زه‌رده كه ساڵانه چاودێریى مانگى لێ ئه‌نجام ده‌درێت... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى گڵه‌زه‌رده وه‌رگیراوه.
سه‌رپه‌رشتیاری روانگه‌ى شێخ حه‌سه‌ن:
“له‌مساڵه‌وه پرۆسەی چاودێریکردنی مانگی رەمەزان له گڵه‌زه‌رده ئەنجام نادرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رپه‌رشتیاری روانگه‌ى شێخ حه‌سه‌نى گڵه‌زه‌رده ده‌ڵێت، له‌مساڵه‌وه چاودێریكردنى مانگ بۆ دەستپێکی مانگى ره‌مه‌زان و کۆتاییهاتنی مانگی شه‌عبان له گڵه‌زه‌رده ئه‌نجام نادرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
گوندى گڵه‌زرده له سنوورى ناحیه‌ى به‌كره‌جۆى سه‌ر به سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانییه، 350 ساڵ پێش ئێستا به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن شێخ حه‌سه‌نه‌وه چاودێری مانگى لێ ئه‌نجامدراوه و ده‌ستپێكردنى مانگى ره‌مه‌زان و كۆتایی هاتنه‌كه‌ى لێ راگه‌یندراوه.
شێخ که‌مال گڵەزەردەیی، سه‌رپه‌رشتیاری روانگه‌ى شێخ حه‌سه‌ن به 964ـى وت، به پێویستیان زانیوه بۆ پاراستنى ئه‌و شوێنه‌ى كه چاودێری بینینى مانگى لێكراوه ئه‌م بڕیاره‌یان بده‌ن و ده‌یانه‌وێت شوێنه‌كه وه‌ك شوێنه‌وار بمێنێته‌وه.
وتیشی “قه‌درى زێڕ لای زێڕینگره، به داخه‌وه ئه‌و كه‌س و میدیایانه‌ى كه ده‌هاتنه ئه‌م شوێنه بۆ چاودێریكردنى مانگ، وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه نه‌كردووه، بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یان به پێویست زانیوه”.
ئێستا ئه‌م شوێنه‌ى گڵه‌زه‌رده، سیاجی بۆ كراوه و رێگاى قیڕتاویشی بۆ دروستكراوه، شوێنه‌وارى سلێمانى و به‌شی شوێنه‌وارى زانكۆى ئه‌م پارێزگایه‌ش كار له‌سه‌ر دروستكردنى روانگه‌یه‌كی فه‌له‌كى بۆ ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن، شێخ كه‌مال ده‌ڵێت، “نوێکردنەوەی روانگەی فەلەکیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە بە تەکنەلۆژیا و ئامێری تەلەسکۆبی سەردەم ئەرکێکی هەنووکەیی حکومەتی هەرێم و یەکە ئیدارییەکانی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و هەروەها سەرمایەدارانی دڵسۆزی ئەم نیشتمانەیە”.
به‌قسه‌ى سه‌رپه‌رشتاری روانگه‌كه، تا ساڵى 1930 روانگەی شێخ حه‌سه‌نی له دیاریكردنى بۆنە ئاینییەکان، وەرزەکان و کاتە کشتوکاڵییەکان سوودى لێوه‌رگیراوه و هیوایه‌ک بووه بۆ سلێمانى.