گرافیک؛ 964+
یه‌كێك له‌وانه قایمقامى مه‌خمورە
پارێزگارى نه‌ینه‌وا 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌بەرى ناحیه‌ى له کار دوورخسته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی بڕیارێك كه ده‌ڵێت بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى كارگێڕی جێبه‌جێ ده‌كات، پارێزگارى نه‌ینه‌وا 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌بەرى ناحیه‌ى له سنوورى پارێزگاكه‌ى له‌سه‌ر كار دوور خسته‌وه.
بڕیاره‌كه ئه‌مڕۆ 10.2.205 عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ده‌خیل پارێزگارى نه‌ینه‌وا واژۆى كردووه، چوار قایمقام و 10 به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، یه‌كێك له‌و قایمقامه دوورخراوانه رزگار محه‌مه‌د ئیسماعیل، قایمقامى قه‌زاى مه‌خموره.
عیدان شێخ كالۆ نوێنه‌رى كۆتای ئێزدییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ى پارێزگار دواى ئه‌و بڕیاردانه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان دێت كه له‌مانگى ته‌مووزى ساڵى رابردوو بۆ لادان و له‌كار دوورخستنه‌وه‌ى 20 سه‌رۆكى یه‌كى ئیدارى دێت له‌سنوورى پارێزگاكه.
ده‌شڵێت “پێده‌چێت جێگره‌وه‌كانى ئه‌م قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیانه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى بوێت تاوه‌كو كه‌سیان له شوێن داده‌ندرێته‌وه، چونكه پێویسته ئه‌م بڕیاره‌ى پارێزگار بۆ دادگاى فیدڕاڵیش بنێردرێت”.