لە مەرزى کێلێ

چوار رۆژە هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى پەکى کەوتووە

964+

وریا فەتاح

ماوەى چوار رۆژە بەهۆى بەفربارین و پشووى ئێران، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزى کێلێى سنوورى پشدەر پەکى کەوتووە، بەڕێوەبەرى گومرگی راپەڕینیش دەڵێت، سبەینێ هاتوچۆ ئاسایى دەبێتەوە.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،”ماوەى چوار رۆژە هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزى کێلێ پەکى کەوتووە، دوو رۆژیان بەهۆى بەفربارینەوە بووە و دوو رۆژى دوایش بەهۆى پشووى ئێران”.

بە وتەى عەباس عەزیز، ئەوان لە دیوى هەرێمى کوردستانەوە بەفرەکەیان پاککردووەتەوە و هیچ کێشەیان نەبووە، بەڵام لە دیوى ئێرانەوە پاکنەکرایەوە و بەهۆیەوە دوو رۆژ هاتوچۆ پەکى کەوت و دوو رۆژ پشووشى هاتەسەر.

وەک باسى دەکات، بەهۆى وەستانى هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى داهاتى مەرزەکە سفر بووە، بەڵام لە سبەینێوە هاتوچۆ دەستپێدەکاتەوە.

بەوتەى عەباس عەزیز، لە ئێستادا رۆژانە 150 بۆ 250 بارهەڵگر لە مەرزى کێلێوە هاتوچۆ دەکەن و 800 بۆ 1000 کەسیش لە نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، دێن و دەچن.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

بەهۆى بەفربارینەوە لە مەرزى کێلێ ئاستەنگى هاتوچۆ دروس...

بەهۆى بەفربارینەوە لە مەرزى کێلێ ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە