بە رواندزدا بچنە سۆران
سایدێکى رێگاى گەلى عەلى بەگ دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى کارکردن لە دەروازەى شارى سۆران، سایدێکى رێگاى گەلى عەلى بەگ دادەخرێت.
وەک ئەوەى هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردووەتەوە، بەهۆى ئیشکردن لە دەروازەى شارى سۆران- زارگەلى باڵەکیان، سایدێکى گەلى عەلى بەگ دادەخرێت.
روونیشى کردووەتەوە، دەرچوون لە سۆرانەوە بۆ هەولێر بە رێگاى گەلى عەلى بەگدا ئاساییە، بەڵام هاتن لە هەولێرەوە بۆ سۆران بە رێگاى بێخاڵ- رەواندزدا، دەبێت.
باس لەوەشکراوە، چوون لە مێرگەسۆرەوە بۆ هەولێر بە رێگاى گەلى عەلى بەگدا ئاساییە، بەڵام گەڕانەوە بە رێگاى شاواوە دێلزیان دەبێت.
لەسەر ئەو بابەتە هەژار عەلى، بەرپرسى راگەیاندنى ئیدارەى سۆران بە 964ـى وت،” هۆکارى داخرانى ئەو ساید بۆ دروستکردنى سێڕیانێکە، بۆ ماوە 10 رۆژ دادەخرێت”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەگەر کەشوهەوا نەبێتە رێگر، لەماوەى ئەو 10 رۆژەدا تەواو دەبێت.