لە رێگای کەرکوک - بەغدا
پێنج کەس بەسەختی برینداربوون
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە نزیک چێشتخانەی زەیتونەی سنووری داقوق، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رویدا و پێنج کەس بەسەختی برینداربوون.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ـی وت، پێنج برینداری رووداوەکە گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و دوای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کران، چونکە جۆری پێکدادانەکەیان سەخت بووە و لە نێو بریندارانیش ژن و منداڵی تێدایە.
عەباس عەبدولخالق، یەکێک لەشایەتحاڵەکانی رووداوەکە بە 964ـی وت، پێکدادانەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆرەکانی کیای لاریدۆ – نیسان دەبڵ، کاتێک ئۆتۆمبێلی جۆری لاریدۆکە لە بەغداوە ب ەئاڕاستەی شاری کەرکوک رۆیشتووە و لەنزیک چێشتخانەی زەیتونە لە سنووری نێوان خورماتوو – داقوق، کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و چووەتە سایدی بەرامبەری و لەگەڵ ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان دەبڵەکە کە لە کەرکوکەوە گەڕاوەتەوە تووشی پێکدادان بوون و سەرنشینانی نیسان دەبڵەکە دانشتووی ناوچەی هەفتەغارن لە سنوری داقوق.
پێداچوونەوە: توانا نەقی