“عێراق دەبێت بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە سنووردار بکات کە سزایان لەسەرە”
+964
فەهمی نەبی
پسپۆڕێکی ئابووری دراو،
کامەران قادر، پسپۆڕی ئابوری دراو دەڵێت؛ عێراق دەبێت لە ماوەی نۆ مانگدا، لەگەڵ هەریەکە لەو وڵاتانەی ئەمریکا سزای خستونەتە سەر، بازرگانی سنوردار بکات.
سودەکانی ئەو بڕیارە ئەوەیە، شتومەک هەرزان دەبێت، بەڵام دوای ئەو نۆ مانگە بەهۆی دانانی کۆت و بەند رەنگە نرخی ئەو کاڵایانە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
کورتهێنانی زۆر لە بودجە رودەدات، بەجۆرێک ئەگەر دۆلار بە 130 هەزار دینار لە بودجە جێگیر بکرێت، زیاتر لە 10ملیار دینار کورتهێنانی توش دەبێت، دەتوانرێ لەو یەدەگەی هەیەتی پڕی بکاتەوە بەڵام دوای چەند ساڵیک کاریگەریە خراپەکانی دەردەکەوێت.
یەکێک لە زیانەکانی ئەوەیە، ئەگەر کەلوپەلی دەرەکی هەرزان بێت بەرهەمی ناوەخۆ پارە ناکات چونکە کولفەی زۆرە.