لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
بەهۆی بەفر و سەرماوە
سەرۆک زانکۆکان سەرپشک کران بۆ پشووی سبەینێ
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆک زانکۆکانی سەرپشک کرد بۆ پشووی سبەینێ و رایگەیاند، بەهۆی بەفر و سەرما و نالەباری کەشوهەوا دەتوانن دەوام رابگرن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆکان و دامەزراوەکانى ترى سەر بە وەزارەتەکەمان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە 9.2.2025 بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندگە ناحکومییەکان پشووە.