حەج و عومرەی هەرێم: توشی رووداوی هاتوچۆ ببوو

دوای دوو مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە عومرەکارێکی کورد گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەککەی سعودییە، عومرەکارێکی کوردی خەڵکی ئاکرێ گیانی لەدەستدا، ئەوەش پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ، بەهۆی بەرکەوتی لە رووداوێکی هاتوچۆ تەندروستی ناجێگیر بوو، وە لە نەخۆشخانە مابوویەوە.

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

کاروان ستوونی زیاتر قسەی کرد و باسی لەوەکرد، هاوڵاتییەکە ناوی، “ئیبراهیم رەشو محەمەد”ە، دانیشتووی گوندی ژیرکایە لە قەزای ئاکرێ و ماوەی دوو مانگ دەبێت لە سعودییە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و ماوەیەکی زۆرە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

ئەو عومرەکارە، تەمەنی سەرووی 60 ساڵە، کەسوکاری رەزامەندییان داوە، لە شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت، کاروانی ستوونی وتی، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەریمی کوردستان کارە یاساییەکانی ئەنجام دەدەن و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە.

دووەم عومرەکاری کورد لە چوار رۆژدا گیانی لەدەستدا

دووەم عومرەکاری کورد لە چوار رۆژدا گیانی لەدەستدا