بەڵام، زۆرنا
نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ و چەند رۆژی رابردوو کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک سەروو 74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 8.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ نرخەکەی 37 سەنت بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 71 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 39 سەنت بەرزبووەتەوە.
لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە دابەزین کردەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە دووبارە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.