دیمەنێک لە شارەدێی تەوێڵە _ وێنە: 964
زیاتر لە 391 ملیم باران
لە هەڵەبجە؛ تەوێڵە زۆرین باران و بەفری ئەمساڵی لێ باریوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی ئەو حسابەی کشتوکاڵی هەڵەبجە کردوویەتی، ئەمساڵ لە سەرەتای وەرزی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، شارەدێی تەوێڵە بە بارینی 391.5 ملیم زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە.
ئەمساڵ بە تێکڕا، یەک هەزار و 587.7 ملیمەتر باران لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە باریوە.
داتاکەی کشتوکاڵ تا رۆژی 7.2.2025ی تێدا تۆمار کراوە، لە ناوەندی هەڵەبجە، 272.8 ملیم، لە سیروان 260.7 ملیم، لە خورماڵ 282.2 ملیم، لە بیارە 380.5 ملیم و لە تەوێڵە 391.5 ملیمەتر باران باریوە.
بە گوێرەی داتای تۆمارکراوی کشتوکاڵی هەڵەبجە، تاکە ناوچەی پارێزگاکەش تائێستا بەفری لێ بارب بێت لە ئەمساڵدا تەوێڵە بووە، بە بڕی 10.5 سانتیمەتر.
داتای تۆمارکراوی، بەشی کەشوهەوا لە کشتوکاڵی هەڵەبجە؛