کێڵگەی غازی کۆرمۆر _ وێنە: Dana Gaz
قازانجى بەڕێژەى 5% زیادى کردووە
دانەگاز: پێدانی شایستە داراییەکان هاوسەنگی دارایمانی باشتر کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
دانەغاز دەڵێت، بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ چوار وێستگەی کارەبا، ئێستا لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا گاز بەرهەم دەهێنن.
لە کاتێکدا کۆمپانیاکە پلانی وایە، بەرهەمهێنانی رۆژانە بۆ 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد بکات.
ئەوە لە کاتێکدا، هاوبەشە نوێییەکە پێرڵ پێترۆڵیۆم کە لە تشرینی دووەمی رابردووەوە بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی پڕۆژەی کێڵگەی گازی کۆرمۆری وەرگرتووە، چاوەڕێ دەکرێت لە چارەگی دووەمی 2026 بەرهەمهێنانی گاز لە ئەو بەشەی پڕۆژەکە دەستپێ بکات.
لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، کۆمپانیای دانەگاز ئاماژەی بەوەکردووە، قازانجە داراییەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 5% زیادی کردووە و بەهاکەی گەیشتووەتە 445 ملیۆن دۆلار.
ریچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری گشتی دانەگاز دەڵێت، بەهۆی رێکارەکانی پێشووی پارەدان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەدرێژایی ساڵەکە بەڕێکوپێکی شایستە داراییەکانمان وەرگرتووە، ئەوەش بڕی شایستە نەدراوەکانمانی کەمتر کردەووە و هاوسەنگی دارایمانی باشتر کرد.