لە بەفردا گیریانخواردبوو
پەنجا گەشتیار رزگارکران
964+
وریا فەتاح
بەرگرى شارستانى سۆران، رزگارکردنى پەنجا گەشتیارى بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلەوە راگەیاند کە لەناو بەفر لە سنوورى حاجى ئۆمەران گیریانخواردبوو.
بەرگرى شارستانى سۆران بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ هەینی بەرواری ئاگادارکراونەتەوە بەگیرخواردنی پەنجا گەشتیار و چەندین ئۆتۆمبێل لە ناو بەفر لە ماوەتى ناحیەی حاجی ئۆمەران.
وەک باسى دەکات، ژمارەى گەشتیارەکان 50 کەس بوون کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیان پێبووە.
دەشڵێت: دواى ئاگادارکردنەوەکە راستەوخۆ تیمێکی بنکەی بەرگری شارستانی کۆمەڵگاوناحیەی حاجی ئۆمەران دەرچون بۆ شوێنی گیرخواردنەکە و توانییان تەواوی ئۆتۆمبێلەکان و سەرنشینەکانییان رزگاربکەن.
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
هاوڵاتیان بۆ چوونەناو بەفر خۆیان گەیاندووەتە چیای کۆڕەک
+4