بەردەوام دەبن

مانگراتووان: مانگرتن ناشکێنین

964+

وریا فەتاح

لە یانزەهەم رۆژى مانگرتنیاندا، مانگرتوان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و جەختیان لە بەردەوامى مانگرتنەکەیان کردەوە.

لە بەیاننامەى مانگرتواندا هاتووە، بەبێ دەستكەوتی بەرجەستە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین مانگرتن بشكێنین، هەر بۆیە بەردەوام دەبین.

وەک باسى دەکەن، نە سەرۆکى حکومەت و نە جێگرەکەى کە وەکخۆیان دەڵێنخێوەتەکەیان کیلۆمەترێک لێیەوە دوورە، بەڵان نەهاتووە بۆ لایان و ژیانى مانگرتوانى بەلاوە گرنگ نەبووە.

ئەوان باسى دەکەن، لەماوەى رابردوودا چەندین رێگەى مەدەنیان گرتووەتەبەر، هەر لە بایکۆتەوە تا دەگات بە خۆپیشاندان، بەڵام کەس گوێى لە دواکارییەکانیان نەگرت.

جەختیش دەکەنەوە، هیچ كەس ناتوانێت لەبری مانگرتووان بڕیار بدات، هەر بۆیە بڕیاریاندا بچنەوە سەر جێگەکانیان و لە مانگرتن بەردەوام بن.