کامێرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چوارڕییانەکانی هەولێر دەخرێنەکار - وێنە: هاتوچۆی هەولێر
شۆفێران ئاگادار بن
کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو کامێراکانی سەر چواررێیانەکانی هەولێر سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن
964+
ژێوار خدر
ئاگادار بن و لەمشەوەوە بە خێرایی لە چوارڕێیانەکانی هەولێر دەرمەچن، چونکە ئیدی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆییی سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و هەرکەسێک سەرپێچی بکات، ئۆباڵی لەئەستۆی خۆیەتی.
لە کاتژمێر 12ـی شەوی 28.1.2025، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە چوارڕێیانەکانی هەولێر بەشێوەی تێست بۆ ماوەی 10 رۆژ خرانەکار و بڕیارە ئەمشەو دوای کاتژمێر 12:00ـی شەو بکەونە کار و هەموو سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
پێشتر هێمن ئەمین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ 964 باسی لەوە کردبوو، کە لە کاتژمێر 12ـی شەوی 7.2.2025 بەدواوە کامێراکان بەشێوەی ئەزموونی نامێنن و سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ.
کامێراکان ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە تۆمار دەکەن:
1- نەوەستان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت.
2- لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەوکاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە.
3- زیاتر هاتەنەپێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەدا کە گڵۆپی ترافیک لایت سورە.
لیستی ئەو چوارڕێیانانەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوییان لێ دانراوە، لە خوارەیەوە: