دیمەنی بارانبارین _ وێنە: Webneel
ئەمشەو ئاسمان بە تەواوى هەور و باراناوى دەبێت
زۆرترین بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو لە بازیان باریوە
964+
وریا فەتاح
ئەمشەو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تەڕو باراناوى دەبن، لە هەندێ شوێنیش تەم دروست دەبێت و لە 12 کاتژمێرى رابردووش بارانێکى سەرتاسەرى کە زۆرترینى لە بازیان باریووە، تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاوى کردەوە، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت، هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ لە زۆربەى ناوچەکان و رێژەى بارانبارین لە ناوەڕاستى هەرێم کەمتر دەبێت بە بەراورد لە ناوچەکانى تر.
دەشڵێت: بەفربارین بەردەوامیی دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى دروستبونى شەختە هەیە لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتى هەرێم، لەگەڵ دروستبونى تەمێکى سووک لە ناوچەى جیاجیا.
بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردووى بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:
هەولێر 8.2 ملم
سلێمانى 41.1 ملم
کەرکووک 7.6 ملم
هەڵەبجە 12.8 ملم
دهۆک 12.6 ملم
شەمامک 8.0 ملم
خەبات 10.4 ملم
پیرمام 5.2 ملم
چەمچەماڵ 15.5 ملم
زاخۆ 8.7 ملم
ئاکرێ 17.8 ملم
ئامێدى 10.2 ملم
بامەرنێ 11.2 ملم
مانگیش 10.8 ملم
بارزان 7.8 ملم
بازیان 42.4 ملم
دەربەندیخان 22.2 ملم
حاجى ئۆمەران 3.6 ملم
هەڵشۆ 17.6 ملم
کەلار 29.6 ملم
دووز 10.4 ملم
خانەقین 25.4 ملم