وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: دۆلار مەکڕن

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی هەریەکێک پێویستی نییە لەمکاتەدا دۆلار نەکڕێت. دەشڵێت: بەهای دۆلار ناگاتەوە 170 هەزار دینار.

دوای بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە دیاریکردنی نرخی سەد دۆلار بە 130 هەزار دینار، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم هاتە خوار 150 هەزار دینارەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هۆکاری ئەوەی لە پارێزگاکانی عێراق نرخی دۆلار هەرزانترە وەک لە پارێزگاکانی هەرێم ئەوەیە، حکومەتی عێراق رێگری دەکات دۆلار بگاتە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم.

بە وتەی ناوبراو، بەهۆی ئەو دابەزینەی دۆلارەوە ئەوانەی پێشتر کڕیویانە لە هەر 100 دۆلارێکدا 20 تا 25 هەزار دینار زیانیان بەرکەوتووە “بۆیە ئەگەر پێویست نییە دۆلار مەکڕن”.

پێشی وایە جارێکی دیکە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ناگاتەوە 170ھەزار دینار.