لە مانگی پێنج فێستیڤالەکە ئەنجام دەدرێت
فۆرمی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل بەردەستە
964+
ژێوار خدر
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی هونەری سینەما بڕیارە ساز بکرێت، ئێستا فۆرمی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە بەردەستە و خوازیاران ئێستا دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە و بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.
کامەران نوری بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، تاوەکو 15.42025 خوازیاران دەتوانن فۆرم پڕ بکەنەوە بۆ بەشداری کردن لە فێستیڤاڵەکە و تەنیا ئەو فیلمانە وەردەگیرێن کە ناوەڕۆکەکەیان کوردییە و دوای ئەوە لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندن بۆ گیلمەکان دەکرێت و دوای نمایش کردنیان خەڵاتییان پیدەبەخشرێت.
وتیشی، بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، مەرجە فیلمەکە بە مۆبایل وێنەی گیرابێت و لە 15 دەقیقە درێژتر نەبێت، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا 10 خەڵات ئامادەکراوە بۆ براوەکان.
لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن مەرجەکانی بەشداربوون بزانن و فۆرمی بەشداریکردن پڕ بکەنەوە.