قەدەغەیە

هێزەکانی پێشمەرگە هۆشیار دەکرێنەوە لە دانانی پەیج و بڵاوکردنەوەی وێنە

964+

ژووری هەواڵ

هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە ئاگادار کراون کە دانانی پەیج و ئەکاونت بەناوی یەکە سەربازییەکان قەدەغەیە، بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەیەکی فراوان دەستیکردووە بە ئەنجامدانی سیمینار ئەم هۆشیارییانە بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە 4.2.2025، سیمیناری هۆشیاری بۆ فەوجەکانی سەر بە لیوای 19ـی پیادە ئەنجام دا و داوا لە پێشمەرگەکان کراوە ئەو پەیج و ئەکاونتانە بسڕنەوە کە پێشتر بەناوی یەکە سەربازییەکانەوە دانراون.

بابەتێکی دیکەی هۆشیارییەکان، قەدەغەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەفسەر و پێشمەرگە بووە بە جلی سەربازییەوە، باس لەوە کراوە کە ئەمانە رێنماییە وەزارەتن و دەبێت جێبەجێبکرێن.

هەفتەی رابردووش، لیوای چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە هەمان هۆشیارییان پێدرا.

وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمانی ژمارە 60 لە شەشی کانوونی دووەمی ئەمساڵژمارەیەک بریار و راسپاردەی دەرکردوە و تیایدا هاتووە: هەموو جۆرە پۆست و بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە نمایش و خۆ دەرخستنێک بە شێوەیەک چالاکی کەسی ئەفسەر و فەرماندە و پێشمەرگە بە جلی سەربازی لە بنکە و بارەگا سەربازییەکان کە زیان بە شکۆ و کەسایەتی فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەگەیەنێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قەدەغەیە.

هەروەها هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و هەواڵگری پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان بەدواداچوون بۆ پەیجە فەیک و نادیارەکان دەکەن کە سوکایەتی بە ناو ناوبانگی پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان دەکەن، ئەگەر کەسانی سەربازی بن بە پێی یاسای سزدانی سەربازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر کەسانی مەدەنی بن لە رێگەی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی ب...

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی بڵاوکردەوە