گرافیک؛ 964+
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ وا ده‌ڵێت؛
تا ئێستا هیچ داموده‌زگایه‌كى فه‌رمى سه‌ردانى مانگرتووانى سلێمانى نه‌كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ته‌ندروستى مانگرتووه‌كان به‌ره‌وخراپبوون ده‌چێت و تاوه‌كو ئێستاش هیچ داموده‌زگایه‌كى فه‌رمى سه‌ردانى نه‌كردوون.
دەستەكه سه‌ردانى مانگرتووانى له پارێزگاى سلێمانى كرد و له په‌یامێكیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، تیمێکیان له نووسینگەی سلێمانی سەردانی کردوون و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ داواکارییەکانیان کرد.
مانگرتووان داواکاریەکانیان بریتی بوو لە چاککردنی موچە و دابەشکردنی لە کاتی خۆی مانگانە و چەند داواکارییەکی تر، کە بە فەرمی گەیاندیانە دەستە لە رێگەی تیمی دەستەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی تیمەکه بەهۆی مانگرتن لەخواردن و سەرمایەکی زۆر، بەشێک لە مانگرتووان تەندروستییان خراپە و ئەگەریش بەردەوام بن خراپتر دەبن، جگە لەوەش تا ئێستا هیچ دامودەزگایەکی فەرمی سەردانی نەکردوون بۆ گوێگرتن لە داخوازییەکانیان .
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، “وەک خۆمان دەبینە نوێنەر و داکۆکیکار بۆ گەیاندنی پەیام و داواکارییەکانی مانگرتووان بۆ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار”.