بەندەری جەیهان ئامادە دەكرێت

عێراق بەرەو نەوتی هەرێمی كوردستان جوڵە دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری نەوتی عێراق حەیان عەبدولغەنی، دەستپێکردنی رێکارەکانی گەیاندنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە کۆمپانیای سۆمۆ راگەیاند.

عەبدولغەنی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، “وەزارەتی نەوت هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەستپێکردووە بە ناردنی نووسراوێکی فەرمی بۆ گەیاندنی نەوت بە شێوەیەکی یاسایی بە کۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێم وەربگرێت و لە رێگەی کۆمپانیاكەوە هەناردەی دەرەوەی بکات.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “رێکارەکان لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەیە بۆ ئامادەکردنی هێڵی بۆری عێراق-تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە”.

وەزیری نەوتی عێراق روونیكردەوە، “بڕە دیاریکراوەکان لە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمتر نین لە نەوتی هەرێم، رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەوەی لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردە بکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بە قەرزانەی لەسەر هەرێمی كوردستانن، لە نێوان هەردوو لایەن رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.

دوای پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025، یاسای (13ی ساڵی 2023)، بە گوێرەی دەقی هەموارکردنەکە کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ساڵی 2023 وەرگیراوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کرد، دەستبەجێ دەستبەكاربن بۆ وەبەرهێنانی گونجاوی سامانە سروشتییەکان، بە تایبەت سامانی نەوت، هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە لای خۆیەوە پێشوازی لە هەمواركردنەوەكەی یاسای بودجە كرد و هیوای خواستن ئەم هەمواركردنەی بودجە، ببێتە چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان.

هەر دوێنێش بوو وەزارەتی دارایی هەرێم و هاوتاكەی لە بەغدا، رێككەوتنیان سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ ساڵی 2025 راگەیاند و چاوەڕێ دەكرێت سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.

لە ئاداری 2023ـەوە دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس و لەسەر سكاڵای عێراق، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان وەستاوە.

سودانی داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت دەستبە...

سودانی داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت دەستبەكاربن