گرافیک؛ 964+
"میلیشیاكان ئه‌م كاره‌یان كردووه"
له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر دژەتیرۆر راگەیاندراوێکى بڵاوكرده‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دژه‌تیرۆرى سلێمانى، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ى ئه‌و هێرشه درۆنییه بڵاوكرده‌وه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ئارۆِاسته كراوه.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر – سلێمانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لە کاتژمێر 07:05ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدراوه و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێکراوە.
ده‌شڵێت “هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون”.
دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان، کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکەن و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە رادەگەیەنرێت.
پێشتریش، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر به شێوه‌یه‌كى ئاسایی ناوبرد و وتیشی، “بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت”.