دیمه‌نێكی تۆمه‌تباره‌كه كه پۆلیسی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
كامێرا شوێنه‌كه‌ى ئاشكرا كرد
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد پارچه‌ى ئۆتۆمبێلى دزیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركردنى كه‌سێكی راگه‌یاند و ده‌ڵێت پارچه‌ى یه‌ده‌كى ئۆتۆمبێلى دزیوه و له‌رێگه‌ى كامێراى چاودێریشه‌وه شوێنه‌كه‌یان پێزانیوه.
دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت به دزینى چەند پارچەیەک لە یەدەكی ئۆتۆمبیل لە دوکانەکەیدا، سكاڵا تۆماركرابوو، دەست بەجێ لەلایەن ئه‌م بەشه‌وه دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، توانیویانه له‌رێگه‌ى کامێرای چاودێرییه‌وه، شوێنی تۆمەتبار ئاشکرا بکه‌ن و ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت تۆمه‌تباره‌كه دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە به ناوى (ا. ه. ع) تەمەن 35 ساڵ، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیرکرا و رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.
تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەپێی مادەی 446 ـى یاسای سزادان راگیراوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن .