شۆفێران نیگەران و هیلاکن

لە رێگایەکی 60 کیلۆمەتری زیاتر لە 25 تاسە دروستکراون

964+

ئاکام غەفور – سۆران

رێگای سۆران بۆ حاجی ئۆمەران هەرخۆی پێچ و پەنایە و هەوراز و نشێوی زۆرە،  25 تاسەشی هاتەسەر، ئەوەش هێندەی تر شۆفێرانی نیگەران و ماندوو کردووە.

رێگاکە کە بە رێگای هامڵتۆن ناسراوە، رێگایەکی گرنگی بازرگانی و گەشتیارییە و بەهۆی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لۆدێکی زۆری لەسەرە، رێگاکە 60 کیلۆمەترە و لەمەودای رێگاکەدا 25 تاسەی لەقیر دروستکراو هەیە.

موحسن تەحسین وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، “لەم رێگایەدا پێنج بۆ شەش تاسە لەلایەن تیمەکانی ئێمەوە دروستکراون کە تاسەی بچوکن و بەپێی پێویستی شوێنەکان دروست کراون، بەڵام لە کاتی بوونی تاسەی نایاسایی ئەرکی پۆلیسی شارەوانییە کە تاسەکان لابدات”.

محەمەد عەلی دانیشتوی گوندێکی سەر رێگای هامڵتۆنە، بۆ 964 باسی هۆکاری دروستکردنی ئەو تاسانە دەکات و دەڵێت، “شۆفێران بە خێراییەکی زۆر بەم رێگایە گوزەر دەکەن، چەندین جار  ئۆتۆمبێل منداڵی شێلاوە لەسەر ئەو رێگایە یان خۆی کێشاوە بە مەڕوماڵاتەکانمان، ئێمەش بە ناچاری پەنامان بردووە بۆ دروستکردنی تاسە لە نزیکی گوندەکانمان.”

لەوبارەیەشەوە هەندرێن رەسوڵ کە شۆفێرە و رۆژانە بەردەوام بە رێگاکە هاتوچۆ دەکات، وتی، “بوونی ئەو ژمارە زۆرەی تاسە لە رێگای هامڵتۆن هۆکارە بۆ دروستبوونی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە رێگاکە،  تاسەکانیش لە قیر دروست کراون و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانمان دەگەیەنن”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە رێگای سۆران مەترسی داڕمانی شاخ هەیە

لە رێگای سۆران مەترسی داڕمانی شاخ هەیە

بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران دروس...

بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگای مەرزی حاجی ئۆمەران دروست کردووە