دوو گروپی کورد بەشدار بوون 

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی فەجر بوو لە تاران 

964+

توانا نەقی

لە تارانی پایتەختی ئێران یەکێک لە فێستیڤاڵە گەورەکانی شانۆ ماوەی 10 رۆژە کارەکانی بەردەوامە و ئەمشە و دوا شەوی بوو، لەناو ئەو هەموو گروپە شانۆیەشدا دوو گروپی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار بوون.

ئەمجارە 43ـیەمین خولی فێستیڤاڵەکە بوو کە 138 نمایش هەم لە ناو هۆڵ و هەم لەسەر شەقام ئەنجامدراون و 10 رۆژی خایاندووە.

ئەفشین ناسری سەرپەرشتیاری گروپی شانۆیی بۆکان کە لە فێستیڤاڵەکە بەشداربوون بە 964ـی وت، لە فێستیڤاڵی گەورەی فەجر لە کۆی 138 نمایش تەنیا دوو گروپی کورد لە بۆکان و بیجارەوە بەشدار بوون.

وتیشی، لەو 138 نمایشە 27 دانەیان شانۆی سەرشەقام بووە و 111 نمایشیش لە ناو هۆڵەکانی تاران نمایش کراون دوو گروپە کوردەکەش یەکێکیان لەسەر شەقام و یەکێکیان لە ناو هۆڵ نمایشیان کردووە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر مێژوویەکی کۆنی هەیە و لە ساڵ 1982ـەوە خولەکانی بەردەوامە و بۆ ئەمساڵ 43ـەمین خولی بوو، ساڵانە لە کۆتایی مانگی 1ـەوە دەست پێدەکات تا سەرەتای مانگی 2، تیایدا جگە لە شانۆ دەیان فیلمی سینەمایی نمایش دەکرێت جگە لە چالاکی جۆراوجۆری دیکە.