لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە

داربڕێک لە چوارتا و دوو راوچی لە قەرەداغ دەستگیر کران 

964+

توانا نەقی

پۆلیسی دارستان و ژینگە هەر بەوەدا دەگەن داربڕ و راوچی دەستگیر بکەن، ئێستا داربڕێکیان بە ئۆتۆمبێلەکەیشییەوە لە سنووری چوارتا و دوو راوچیشیان لە قەرەداغ دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوێنێ لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی چوارتا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە ژمارەیەک داری بڕاوەی بارکردبوو.

دەشڵێت، دەستیانگرتووە بەسەر مشارێکی دار بڕین و چەکێکی بادی، هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیر کراو رادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ کرا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن مەفرەزەکانی سنووری قەرەداغیانەوە لە نزیک گوندی بانی خێڵان دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیر کراون.

هەروەها دەستیشیان گرتووە بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و چەندین کەرەستەی راوکردنی باڵندەی کێوی.

دوو راوچی بە تەواوی کەلوپەلەکانیانەوە دەستگیر کران 

دوو راوچی بە تەواوی کەلوپەلەکانیانەوە دەستگیر کران