شەش ساڵە بەردی بناغەی دانراوە

تا ئێستا هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵیانە لە کۆیە نەکراوەتەوە

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بۆ شەش ساڵ دەچێت هاتوچۆی کۆیە بەردی بناغەی هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵیانەی بۆ دانراوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەی وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی بۆ کارەکانی ئەو هۆبەیە دەردەبڕێ.

لە 2.7.2019 بەردی بناغەی هۆبەكە دانرا، كە پێكدێت لە دروستکردنی بینایەک بۆ هۆبەکە و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کۆمەڵێک پێداویستی دیكە.

دوو ساڵ پێش ئێستا لە 3.1.2023، دوای ئەوەی كارەكە نەگەیشتە ئەنجام، هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵیانە لە هاتۆچی كۆیە لابرا و کرا بە هۆبەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆڵەتە نوێیەکەی شۆفێری دەربێنن، یان نوێی بکەنەوە.

سەنگەر سەڵاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە، بە 964ـی وت، “لە پەیکەری رێکخستنی بەڕێوەبەرایەتییمان هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵیانەی تێدایە، بەو هۆکارە من چەند جارێک سەردانی وەزارەتی ناوخۆم کرد، خۆشبەختانە بەڕێوەبەراتیی هاتوچۆی هەولێریان راسپارد بۆ ئەوەی لیژنەیەک پێکبهێنن و شوێنێکی نوێ و گونجاو دابنێن و دواتر بیخەنە بەردەستی وەزیری ناوخۆ، تا فەرمانی دەستپێکردن بۆ دامەزراندنی هۆبەکە و دەستپێکردنەوەی کارەکانی دەربکات”.

ئاماژە بەوەش دا، بە کردنەوەی هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵیانە لە قەزای کۆیە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەیان هەولێرە، کارئاسانییەکی زۆر دەکات بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە و چیتر رێگەی دوور نابڕن بۆ ئەوەی ساڵیانەکەیان نوێ بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتوچۆی کۆیە: کامێراکانی خێرایی هەشت ئۆتۆمبیل بەیەکەو...

هاتوچۆی کۆیە: کامێراکانی خێرایی هەشت ئۆتۆمبیل بەیەکەوە دەبینن

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆ...

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆکاری رووداوی هاتوچۆیە