لەبارەى کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەغدا

وەزارەتى دارایى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم راگەیەنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە ئامادەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و دەستەبەرکردنى موچەى فەرمانبەران.

وەزارەتى دارایى لە راگەیەنراوەکەدا باسى لەوەکردەوە، لە شارى بەغدا بەسەرپەرشتى فواد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بەسەرۆکایەتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو.

بەپێى راگەیەنراوەکە بێت، کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئیجابى و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچووە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کراوە و تیشک خراوتە سەر ئەو راپۆرت و داواکارییانەی کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولاوە لە سەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرابوون.

“شاندی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان دووپات کردەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا”، وەزارەتى دارایى وا دەڵێت.

لەبارەى هەژمارى منەوە، وەزارەتى دارایى دەڵێت، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشچوونەکانی پڕۆژەی هەژماری من کراو بەداتا و زانیاری ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکە خراوەتەڕوو، هاوکات لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری منەوە پلانی خۆیان بۆ دابەشکردنی مووچە خستەڕوو کە پێی پلانەکە بۆ ئەم مانگە نزیکەی 274 هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشیوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.

جەختیش لەوە کراوەتەوە بڕیارە سبەینێ شەممە، کۆبوونەوەکان لە نێوان تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە تا هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى ئابورى هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى،”کۆبونەوەکان ئیجابین و بەهیواین یەکشەممەى داهاتوو موچەى مانگى یەکى فەرمانبەرانى هەرێم، خەرج بکرێت”.

ئاوات شێخ جەناب: سەرجەم داواکارییەکانی عێراقمان جێبەج...

ئاوات شێخ جەناب: سەرجەم داواکارییەکانی عێراقمان جێبەجێ کردووە