لە سلێمانی و هەڵەبجە

بە داتای شەفافیەت بێ؛ سێ ملیار دینار داهات زیادی کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

داهاتی مانگی یەکی ئەمساڵ، بەراورد بە مانگی 12ی ساڵی 2024، بۆ رێژەی 52% زیادی کردووە و گەیشتووە بە 50 ملیار و 486 ملیۆن و 460 هەزار و 140 دینار، لە کاتێکدا مانگی دوازدە، رێژەکەی 48% بووە.

رێژەی 48%، بڕەکەی 55 ملیار و 770 ملیۆن و 580 هەزار و 377 دینار بووە، بەو پێیە بێت؛ لە کۆی خەرجی و داهات، زیاتر لە سێ ملیار دینار داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین زیادی کردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت،  لە گۆشەی ساڵانەی داهاتدا، داتای ساڵی 2024ـی پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کردووە کە کەمیکردووە و لەو ساڵەدا 863 ملیار و 595 ملیۆن و 666 هەزار و 691 دینار بووە، ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی 2023 كۆی داهاتی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە یەك ترلیۆن 173 ملیار دینار بووە.

رۆژی 15 کانوونی یەکەمی2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی کەوتە کار، ئامانجەکە وا نوسراوە کە سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ تۆمار دەکات.

+964صورة من منصة (شبكة):