دوای چەند رۆژێک داشکان

نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوە کرد

964+

ژێوار خدر

نرخی نەوت دوای چەند رۆژێک لە دابەزین بەرزبووەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەردەوام خەبەر و باسی ئەوە گەرم بوو نرخەکەی لە دابەزیندایە.

ئەمڕۆ هەینی 31.1.2025 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا نرخی یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 77 دۆلار و 48 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.79٪ زیادی کردووە.

هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 73 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.93٪ بەرزبووەتەوە بەراورد بە دوێنێ.

لە سەرودەری دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و هێوربوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە.

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزینەکانی

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزینەکانی