دژەتی*رۆ*ری کوردستان:

“درۆنێک كەوتەخوارەوە و ئامانجەكەی نەپێكا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دژەتی*رۆ*ری كوردستان ئاشكرای كرد، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی رۆژهەڵات کرا و ئامانجی خۆی نەپێكا.

بەڕێوبەرایەتیی دژەتی*رۆ*ر، سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان، لە بارەی كەوتنی ئەو درۆنەی قەزای خەلیفان، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2025، کاتژمێر 17:40، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا”.

هەروەها هاتووە، “درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە”.

پێشتر سەرچاوەیەك سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە 964ـی وتبوو، لە نزیکی بارەگاکانیانەوە درۆنێک کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو، ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێ کەوتە خوارەوە چۆڵەوانی بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرووی بێجان کە دەکەوێتە نێوان گوندی فەقیانی قەزای رواندز و گوندی بلەی ژێری قەزای خەلیفان دەنگ بەهێزی تەقینەوەیەک بیسترا، دوایی دەركەوت درۆنێكی بۆمبڕێژكراوە و تێكشكاوە.

دەنگی تەقینەوە لە شاخەکانی نێوان گوندی فەقیان و بلە بی...

دەنگی تەقینەوە لە شاخەکانی نێوان گوندی فەقیان و بلە بیسترا