دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى سلێمانى... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى شاره‌وانى.
جۆرێک ریکلامکردنی قه‌ده‌غه كرد
ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى سلێمانى كارى ریكلامكردنى له‌شاره‌كه رێكخسته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانی سلێمانی له رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌وه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنى ریكلامه له‌سه‌ر بینا بازرگانییه‌كان و خانووى نیشته‌جێبوونى ئەو هاوڵاتیانەی حەزناکەن لەسەر بیناکانیان هەبێت.
بابه‌تى رێكخستنه‌وه و جوانكردنی ریكلام له شوێنه گشتییه‌كاندا بابه‌تێكی سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن بوو كه دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، لابردنی یان قه‌ده‌غه‌كردنی ریكلام له‌سه‌ر بینا بازرگانییه‌كان و خانوی نیشته‌جێبوون به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی ریكلامه‌كان، بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه‌درا.
زره‌ده‌شت ره‌فیق، وته‌بێژى شاره‌وانى سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه له‌سه‌ر داواى هاوڵاتیان بووه و له‌وانه‌یه بڕیارێكی گشتگیر نه‌بێت بۆ ته‌واوى شاره‌كه.
وتیشی “به‌شێك له هاوڵاتیان حه‌زناكه‌ن ریكلام له‌سه‌ر خانوو و بیناكانیان بێت بۆیه داواكاریان پێشكه‌شی شاره‌وانى كردووه و ئه‌وانیش بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه داوه”.