شه‌وى رابردووش ئاگر له عه‌لوه‌كه به‌رزبووه‌وه
كاسبكارانى نزیك عه‌لوه‌ى كۆنى ئاكرێ له شوێنه‌كانیان ده‌ركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و كاسبكارانهى به‌شێكیان له نزیك عه‌لوه‌ى كۆنى ئاكرێ و به‌شێكیشان له‌ناو عه‌لوه‌كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كارده‌كه‌ن له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه له‌شوێنه‌كانیان لابران و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت هه‌موویان به سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆیی له‌و شوێنانه بوونه، شه‌وی رابردووش ئاگرێك له عه‌لوه‌كه به‌رزبووه‌وه تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كێ بكهرهكهیهتى.
بڵند ره‌زا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، ته‌واوى ئه‌و كاسبكار و دهستگێرانه به‌شێوه‌یه‌ى سه‌رپێچیكرد ن و زیبَدهڕۆیی له‌و شوێنه و له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كانى ئاكرێ كاریان كردووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپی بۆ سه‌ر دیمه‌نه‌كانى ناو بازاڕ و هاتوچۆى هاوڵاتیان دروستكردبوو، بۆیه بڕیارى لابردنمان دان.
وتیشی “عه‌لوه‌ى كۆنى ئاكرێ ده‌مێكه بهفهرمكى داخراوه ئیدى پێویست ناكات ئه‌و هاوڵاتیانه بچنه‌وه ئه‌و شوێنه و كاسبی تێدا بكه‌ن”.
شه‌وى رابردووش ئاگرێكی گه‌وره له‌ناو عه‌لوه‌كه به‌رزبووه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند نازانن كێ ئاگره‌كه‌ى كردبووه‌وه به‌ڵام تیمه‌كانیان به‌بێ زیانى گیانى و ماڵى ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
وتیشی “ئاگره‌كه له‌و زبڵ و پاشماوانه‌ى عه‌لوه‌كه به‌ربوو كه له‌ناو عه‌لوه‌كه هه‌بووه، دووجاریش ئاگره‌كه هه‌ڵگیرساو ههردووجارهكهش له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه كۆنتڕۆڵكرا”.
له ئاكرێ، ساڵى پار به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى عه‌لوه‌یه‌كی نوێ داندرا و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ماوه‌ى 10 رۆژى دیكه هه‌موو ئه‌و كاسبكارانهى بوونه‌ته خاوه‌ن شوێن له عه‌لوه‌كه ده‌ست به‌كار ده‌بن.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه به بڕى 22 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت، له 22 یه‌كه‌ى بازرگانى پێكهاتووه و لەسەر رووبەرى 98 دۆنم زەوی دروست دەکرێت.
پێشتریش ئه‌ندازیار زه‌ینه‌ب كه‌ریم، كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له قه‌زاى ئاكرێ ده‌كات، به 964ـى راگه‌یاند بوو، ده‌بوایه پڕۆژه‌كه زووتر تهواوبكرایا به‌ڵام به‌هۆى دروستكردنى هه‌ندێك شه‌قامى لاوه‌كى ناو و ده‌ره‌وه‌ى پڕۆژه‌كه، دروستكردنه‌كه‌ى دواكه‌وت و ئێستاش له ته‌واوبووندایه.
وتیشی “ئه‌م پڕۆژه‌یه به دووەم گەورەترین سەنتەری بازرگانی و عەلوە لەسەر ئاستی عێراق داده‌ندرێت، جگه له كۆگاكردنى به‌رهه‌مه وشكه‌كانى وه‌ك گه‌نم و جۆ، لە هه‌مان كاتدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كى بۆ سه‌وزه و میوه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به گشتى”.