لە شارەزوور
دانیشتووانی گەڕەکێک دژی دابەشکردنی زەویەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا گردبوونەوە
964+
بڕوامەجید – شارەزوور
ژمارەیەک لە خاوەن زەویی گەڕەکێکی شارەزوو گردبوونەوە دژی ئەوەی گوایە زەویەکانیان دەدرێت بە فەرمانبەران.
لەماوەی رابردودا بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارەزوور لەژێر ناونیشانی گروپیی فشاردا دژی دابەشکردنی زەوی شایستە بە کەرتی تایبەت و کۆمپانیای وەبەرهێنان لەشارەزوور ناڕەزایەتیان دەربڕی داوای پێدانی زەوی گونجاو و لەشوێنی گونجاودا کرد، لە دوای کۆبونەوە ئەنجومەنەکەو شارەوانی قەزای شارەزوور بڕیار درا پارچە زەویەک لەگەڕەکی ڕۆژهەڵات دابین بکرێت بۆ فەرمانبەران.
ئەو زەویانە پێشتر لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە کڕدراون و ڕازی نین دەست بەرداری زەویەکانیان بن.
عەبدوڵا عومەر، هاوڵاتیەکی گەڕەکی رۆژەهەڵاتە لە شارەزوور بۆ964 وتی،”ئێمە دژی ئەوە کۆبوینەتەوە بڕیارێکیان دەرکردووە ئەو زەویانەی ئێمە بەفەقیر و بە هەژاری کڕیومانە بدرێت بەفەرمانبەران و لەئێمەی وەربگرنەوە، ئێمە بەهیچ شێوەیە ڕازینین و داواکارین لەفەرمانبەران بەهیچ شێوەیە تەداخولی عەرزی گەڕەکی ڕۆژهەڵات نەکەن لەبەر ئەوەی ئێمە خاوەنی عەرزەکانین و بەپارەی خۆمان کڕیومانە”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی